ئەکاد عەنکاوە نازناوی باسکەی عێراقی بردەوە

(0) / ورزش


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

یانەی ئەکاد عەنکاوە بۆ جاری 10ـەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتیی باسکەی کچانی یانەکانی عێراقی بردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕووداو، ئەمساڵ یارییەکانی کێبرکێکە بە بەشداری 8 یانە بەشێوازی دوو کۆمەڵە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، یاری کۆتایی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەر لە نێوان یانەی ئەکاد عەنکاوە و یانەی سەنحاریب بەڕێوەچوو، یانەی ئەکاد عەنکاوە یارییەکە و جامی پاڵەوانێتییەکەیان بە ئەنجامی 52 خاڵ بەرامبەر بە 48 خاڵ بردەوە.
 موئەیەد سڵێوە، سەرپەرشتیاری باسکەی کچانی یانەی ئەکاد عەنکاوە، رایگەیاند "هەستێکی زۆر خۆشە جارێکی دیکە پارێزگاریمان لە نازناوی عێراق کرد، سوپاسی هاندان و وەفاداری هاندەرانمان دەکەین کە بەردەوام مۆڕاڵێکی بەرزییان پێمان بەخشی و هاوکارییان لەم سەرکەوتنەدا کردین".
 یانەی ئەفرۆدێت یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی لە یانەی جەرحی وەلشوهەدا بە ئەنجامی 48 خاڵ بەرامبەر بە 38 خاڵ بردەوە، جامی پلەی سێیەمی بۆ شاری سلێمانی بردەوە.
یانەی ئەکاد عەنکاوە پێشتر 3 جار بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی کردووە.