جموجوڵی بازرگانی لە باشماخ ڕادەگیرێت

(0) / / اقتصادی / باشماخ زایەڵە


Oct 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی عێراق جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت .
لە ڕاگەیەنراوێکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە  نێردراوە  هاتووە، هاوڵاتیانی خۆشەویست، گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لەکاتژمێر (٩) ی شەوی شەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٩) تا کاتژمێر (٦) ی سەر لەبەیانی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/١١) هەموو جموجوڵێکی (هاتن ــ ڕۆشتن) ی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەشتیاران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەوەستێت.
کامەران  سەیدکەریم