رووماڵی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن 419 راگەیاندنکاری بیانیەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق بەڵبژاردن کورسی پەرلەمان چاودێر هەواڵنێر


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، 419 راگەیاندنکاری بیانی رووماڵی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نیبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە 419 میدیاکار و راگەیاندنکاری بیانی رووماڵی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن.
رۆژی 10ی تشرینی یەکەم ٣ هەزار و 242 بەربژێر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
 83 کورسی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆتای ژنانە و ٩ کورسیش بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردی فەیلی تەرخان کراون.
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، یەک ملیۆن و 570 هەزار و 77 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە و ئەمڕۆ هەینی لە 595 بنکەی دەنگدان، دەنگ دەدەن.
هاوکات، 120 هەزار و 126 ئاوارە لە 86 بنکە و 309 وێستگەی دەنگدان مافی دەنگدانیان هەیە، لەگەڵ سەتان بەندکراو کە بە کەمتر لە پێنج ساڵ حوکم دراون.
هەروەها 1700 چاودێری بیانی لە زۆربەی بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.