1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی وەزارەتی کشتوکاڵ هەرێمی کوردستان


Oct 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەی کۆمپانیا ئێرانیەکانی بەشدار لە پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە دەستپێشخەری سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی بەشدار لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکی سلێمانی لەگەڵ راوێژکاری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی فەرمانگەکانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری و ژووری بازرگانی سلێمانی لە بینای سەرکونسوڵگەری بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران تێیدا ئامادەی بوو، رزگار حەمەد راوێژکاری وەزیری کشتوکاڵ باسی لە بارودۆخی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ ڵە هەرێم دا کرد و ئاماژەی کرد بە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کشتوکاڵ و ئەو ئاسانکاری و هاندانانەی کە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لەبەرچاو گیراوە و پاشان وەڵامی پرسیاری بەڕێوبەران و نوێنەرانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی دایەوە. بەرێوبەرانی کۆمپانیا ئێرانیەکانیش باسیان لە توانا و تایبەتمەندیەکانی گروپەکانی خۆیان، ئامادەیی خۆیان بۆ پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندی و هاوکاریەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.