بکوژی گەنجە قایتەوەنیەکە خۆی ڕادەستی ئاسایش کرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی چەمچەماڵ


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەو تۆمەتبارەی، گەنجە قایتەوەنیەکەی کوشت خۆی ڕادەستی ئاسایش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند، شەوی ۲۰ لەسە ر ۲۱ /١٠ /٢٠٢١  تۆمەتبارێک بەناوی(ب ، ج ، ع )  کەسێک بەچەکی دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لەچەمچەماڵ بەناوی (ھ ، ع ، ٲ) دەکوژێت و هەڵدێت، پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم ڕوداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە  .
بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە ، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو ) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان کرد ، ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا تۆمەتبارەکەش  بەماددەی (٤٠٥) لەیاسایی سزادان ڕاگیراو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە دەستیپێکرد .
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوەنەکەیدا ناو وتی پێشتر کێشەیان هەبووە لەگەڵ کوژراوەکەداتۆمەتبارەکە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵەو لەبنەڕەتدا خەڵکی  گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە  کوژراوەکەش دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵبوەو لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن ) ی ناحیەی قادرکەرەمە .کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە  مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە .
کامەران سەیدکەریم