ترانزێتی نزیکەی 3 ملیار دۆلار کەلوپەل لە سنووری باشماخەوە

(0) / / اقتصادی / باشماخ گومرگ بەختیار رەحمانی پوور مەریوان


Jan 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوبەری گشتیی گومرگەکانی پارێزگای کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵی 1399 تا کۆتایی مانگی نۆ، نزیکەی 3 ملیار دۆلار کەلوپەل لە سنووری باشماخی مەریوانەوە تڕانزیت کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەختیار رەحمانی پوور تایبەت بە ئاژانسی ئیرنا وتی: لە 9 مانگی رابردوودا لە رێگەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخی مەریوانەوە، 2 ملیار و 843 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار کاڵا ترانزێت کراوە.
ڕاشیگەیاند: قەبارەی ترانزیتی ناوخۆیی لە ئێرانەوە لەو ماوەیە 36 هەزار و 561 تۆن کەلوپەل بووە بە بەهای 35 ملیۆن و 73 هەزار و 894 دۆلار.
 هەروەها لە ماوی 9 مانگی رابردوو 352 هەزار و 601 تۆن کەلوپەل بە بەهای 748 ملیۆن و 110 هەزار و 659 دۆلار ترانزێتی دەرەکی لە باشماخەوە کراوە.
 رەحمانی پوور بە ئاماژەدان بەوەی قەبارەی ترانزیتی دەرەکی بۆ شوێنی مەبەست لەو ماوەیە 733 هەزار و 691 تۆن کەلوپەل بووە بەبەهای 2 ملیار و 60 ملیۆن و 131 هەزار و 260 دۆلار، گوتی: بەگشتیی یەک ملیۆن و 122 هەزار و 853 تۆن کەلوپەل بە بەهای 2 ملیار و 843 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار لە سنووری باشماخەوە ترانزیت کراوە.
 لەبارەی هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانان لە سنوورەکە لەماوەی 9 مانگی رابردوویش، بەڕێوبەری گشتیی گومرگەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لەو ماوەیەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاتن و چوونی گەشتیار لە 9 مانگی رابردوو 94 و 95 لەسەد بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە.
کۆتایی/.