دەستگیرکردنی 7 ئەندامی داعش لە عێراق

(0) / / جهان / زایەڵە نەینەوا داعش


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

 حەوت ئەندامی داعش کە پلانی ئەنجامدانی  کردەوەی تیرۆریستیان لە نەینەوا هەبوو دەستگیر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی حەوت ئەندامی داعشی راگەیاند.
 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رۆژی شەممە 30ی جانیڤێری 2021 لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، لەبارەی جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی موسڵ، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی دوای چاودێری و بەدواداچوون ئەو حەوت کەسەیان دەستگیر کردوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئەو کەسانە داواکراو بوون و "بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر کراون کە پلانیان داناوە بۆ دروستکردنەوەی شانەیەک تاوەکو لەو پارێزگایەدا هێرشی تیرۆریستی بکەن."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستگیرکراوەکان گوتەیان وەرگیراوە و دانیان بەوەدا ناوە کە لە کاتی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەدا هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان.
کۆتایی/.