دروستکردنی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە یانە شەوانەکان لە هەولێر

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئومێد خۆشناو هەولێر یانە شەوانەکان


Nov 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بەو دیاردە ناشرینانە دەکەن کە لە یانە شەوانەکاندا ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەومڕۆ شەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، فەرمانی دروستکردنی لیژنەیەکی داوە بۆ پێداچوونەوە بە یانە شەوانەکاندا و ئەو دیاردە ناشرینانەی کە لەیانەکان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "فەرمان بە لیژنەکە کراوە دەستبەجێ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە کاری ناشرین لەو یانانە ئەنجام دەدەن."