فوئاد حسێن: زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی بێ ڕاگەیاندنی فەرمی، پێوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا ئاسایی کردۆتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە فوئاد حسێن عێراق CNN وڵاتانی عەرەبی بەغدا


Nov 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکەن، پێوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی CNN ڕایگەیاند پێوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ دیمەشق هیچ کات نەپچڕاوە و عێراق هەمیشە وڵاتانی عەرەبی هان داوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ سووریا.
ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری ئەم سیاسەتەی بەغدا، وتی کە تێکچوونی سەقامگیریی لە سووریا زۆر کێشەی بۆ عێراق نایەوە و سەقامگیری و ئارامی سووریا لە بەرژەوەندیی عێراق دایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکەن، پێوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی کردۆتەوە، ڕاشیگەیاند لە داهاتوویەکی نێزیکدا پێوەندیی ئاسایی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ سووریا ئاشکرا دەبێت.