درەوشانەوەی «زەردەخەنەی دەمامک» لە فێستیڤاڵی جیرۆنای ئێسپانیا

(0) / / فرهنگی / زەردەخەنەی دەمامک زایەڵە


Nov 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

 کورتە فیلمی «لبخند ماسک (زەردەخەنەی دەمامک)» توانی سێ خەڵات لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە «ڕاوێژکاری میدیایی پرۆژەکە» کورتە فیلمی«لبخند ماسک(زەردەخەنەی دەمامک» لە دەرهێنانی عەباس غەزاڵی، پاش ئامادەبوون لە پتر لە 20 فێستیڤاڵی جیهانی و وەرگرتنی خەڵات لە فێستیڤاڵەکانی برازیل، ئەمریکای باشوور و سائۆپائۆلۆ، توانی  خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵەکانی لایف ئافتێر ئۆیلی ئیتالیا، جرۆمی ئەمریکا و خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی، لە سی و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی جیرۆنای ئێسپانیا بە دەست بهێنێت.

 لە پوختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتووە: «خەونەکانم ئەمە نەبوون...».

ئەم کورتە فیلمە لە درێژەی ڕێگای خەمڵاندنی خۆی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا ئێستا لە فێستیڤاڵی فیلمی نیو فیلمی«میکر»ی ئەمریکا، «مینا»ی ئۆسترالیا و «ناپۆلی»ی ئیتالیا بەشدارە.

سێهەمین کورتە فیلمی عەباس غەزاڵی لە جەرگەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنادا باسی دیاردەی ڕزیوی کۆمەڵایەتی ڕژاندنی ئەسید بە ژنان و زەردەخەنە شاراوەکانی پشت دەمامکی ئەو دیاردەیە دەکات.