جەبار یاوەر: داواكاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەستوریی نین

(0) / / عراق / زایەڵە پێشمەرگە حەشدی شەعبی ئەمینداری گشتی جەبار یاوەر


Nov 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "داواكاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەستوریی نین و ئەو دوو دامەزراوەیە یاسایی و شەرعین".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمرۆ شەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2021،  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە داواكارییەكی نادەستورییە، چونكە پێشمەرگە و حەشدی شەعبیش دوو دامەزراوەی شەرعی و یاسایی و دەستورین".

باسی لەوەشكردووە، "هێزەكانی پێشمەرگە لە دەستوردا بە هێزی پاسەوانی سنوور ناوبراوون و چوار یاسای بۆ دانراوە، هەروەها دەستور دانی پێدا ناوە بەپێی مادەی 117".

قسەکانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتێكدایە، پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر هێزێكی سەربازی سەر بە رەوتەكەی هەڵوەشاندەوە، هاوکات پێشمەرگە و ژمارەیەک هێزی دیکەی بە میلشیا ناوبردوو داوای هەڵوەشاندنەوەیانی کرد.