پەرلەمانتارێکی کوردستان بۆ زایەڵە ئاشکرای دەکات: نرخی دەرامان گران دەبێت
/
گفتگو
/
کاروان گەزنەیی
زایەڵە
دەرمان
گران
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات لە هۆشدارییه‌ك بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیێنێت نرخی دەرمان بەرز دەبێتەوە .
کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌گرتنه به‌ری ڕێكاری په‌رله‌مانی و سوود وه‌رگرتن له مادده‌ی (٥٦) له یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٢١) و مادده‌ی (٥٦) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان ئاگادار كردنه‌وه كه به‌هۆی ته‌نده‌رێكی نوێ بۆ ستیكه‌ری ده‌رمان، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته نه‌ندراوه.
وتیشی، بێ شك لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نده‌ری ستیكه‌ره‌ی ئێستای وه‌زاره‌تی ڕانه‌گیرێت، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، و به‌رپرسی یه‌كه‌میش له‌م بابه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین. له ئێستادا مانگانه نزیكه‌ی (٤٠) ملیۆن ستیكه‌ر دروست ده‌كرێت، و پێشتر بۆ (٣) سێ ستیكه‌ر ته‌نها (١) یەک سه‌نت وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئێستا دروستكردنی ستیكه‌ر دراوه به كۆمپانیایه‌ك، كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك (٥) پێنج سه‌نت وه‌رده‌گرێت.
ڕونیشیکردەوە، واتا به‌م شێوه‌یه پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به (١٥٦) سەد پەنجا و شەش دۆلار دروستكراوه، و ئێستا هه‌مان بڕ به (٢٩٥٠٠) بیست و نۆ هەزار پێنج سەد دۆلار دروست ده‌كرێت؛ واتا، (٤٠) چل ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی ده‌كاته (١،٦٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلار ،له به‌رامبه‌ردا، نرخی ده‌رمان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان لابردراوه، و كۆمپانیاكانیش ئازادانه ده‌یفرۆشن و ده‌توانن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه هاووڵاتییان باجی ئه‌م كاره هه‌ڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن، كه به دڵنیاییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و گروپێكدا ده‌كرێت.
ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، به دلنیاییه‌وه ئێمه سكاڵای یاسای تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت، و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بیه‌وێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌رز بكاته‌وه، و ناو و ڕه‌چه‌ته و ته‌نده‌ر و هه‌موو دۆكیمێنته‌كانیش لامان پارێزراون و ڕاده‌ستی داواوكاری گشتی ده‌كه‌ین به زووی.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: