وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێ باشە دەرگای قوتابخانەكان بکرێنەوە

(0) / / اجتماعی / تەبندروستی پەروەردە قوتابخانە کۆرۆنا


Jan 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەم شێوەیە روو لەكەمبوونەوە بێت، پێیان باشە قوتابخانەكان بكرێنەوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە،وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم تائێستا راپۆرتی خۆی بۆ كردنەوەی قوتابخانەكان تەواو نەبووە و بۆ كردنەوەی قوتابخانەكان یەكێك لەمەترسییەكانیان بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لەوڵاتانی دەرەوە.

بەڵام سەرچاوەیەک لەو وەزارەتخانەیە  ڕایگەیاند ئەگەر ئەم هەفتەیەش ئامارەكانی كۆرۆنا بەم شێوەیە روو لەكەمبوونەوە بێت، ئەوان لەلیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رای خۆیان دەكەن كە پێیان باشە هەفتەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، بەڵام بەمەرجەكانی خۆپارێزی، ئیدی چۆنیەتی دەوامكردنی خوێندكاران پەیوەندی بەوەزارەتی پەروەردەوە هەیە.

لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا وەرزی یەكەمی خوێندن بكاتە ئۆنلاین، بەڵام لەمانگی رابردووەوە تائێستا رۆژانە ئامارەكانی كۆرۆنا روویان لەكەمبوونەوە كردووە بەجۆرێك بەپێی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی تەنها 68 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، بڕیاریشە رۆژی 7ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای كۆرۆنا بۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر كردنەوەی قوتابخانەكان كۆببێتەوە.