سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بۆ زایەڵە:  یوتوبەرێکی عەرەب پاک و خاوێنی شارەزوور سەرنجی ڕاکێشاوە

(0) / / گفتگو / سالار ئەحمەد ڕەشید شارەزوور یوتوبەر


Dec 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی شارەوانی قەزای شارەزوور ئاشکرایکرد، یوتوبەرێکی  عەرەب  کەگەشتی شارەکانی عێراق دەکات پاک و خاوێنی  قەزای شارەزوور  سەرنجی  ڕاکێشاوە  .

سالار  ئەحمەد ڕەشید، لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، یوتوبەرێکی عەرەب کە گەشتی شارەکانی عێراق دەکات و شارەکانی عێراق دەناسێنێت و تیشک دەخاتە سەر زۆرلایەن وەک خزمەتگوزاری و پاک و خاوێنی و گرنگی شارەکان سەردانێکی قەزای شارەزووریشی کردووە ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشاوە پاک و خاوێنی شارەکە بووە و کە وای باس دەکات خەڵکی قەزاکە زۆر بەتەنگ پاک و خاوێنی قەزاکەوەن هەتا دەگاتە ئەو ڕادەیەی دەڵێت پێ دەچێ یەکەم شاری عێراق بێت بۆ پاک و خاوێنی .

لەپاڵ هەبوونی دەیان کەم و کورتی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نیە کە خزمەتیش نەکرابێت کەرتی پاکردنەوە کە کاری سەرەکی شارەوانیەکانە کارێکی زۆر گەورە کرا کە لەساڵی ٢٠١٣ ەوە درا بەکەرتی تایبەت بۆ هەڵگرتنەوەی و داپۆشینی بۆیە ئێستا شارەکان زۆر پاکتر و جوانترن و پرۆژەکە بەتەواوی ئامانجی خۆی پێکا .

ناوبراو وتیشی، ئەوەی تێبینی دەکەم ئەم بابەتە لەهەندێک پەیج و ئەکاونت بڵاوکراوەتەوە و هاوڵاتیان کۆمێنتیان نوسیوە هەندێک وایان نوسیوە کە پاک بوونی ئەم قەزا هیچ دەستی شارەوانی تێدا نیە و ئازای کۆمپانیەکانی پاکردنەوەیە لە کاتێکدا دەستخۆشیم بۆ کرێکار و ستافی کۆمپانیاکە بەڵام ئەو کۆمپانیای ئەم کارەدکات لەلایەن شارەوانیمانەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێ و سولفەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێ باش بوونی کارەکانی کۆمپانیای ڕاستەوخۆ  سەملێنەری باشی چاودێری و لێپرسینەوەیە لەلایەن ستفای چاودێریەوە کە جگە لە شارەوانیمان ستافێکی باڵاتر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی  چاودێری گشت کۆمپانیاکانی  کەرتی پاکردنەوە دەکەن  .لە کۆتایدا دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوانەی کە خەمخۆری پاک و خاوێنی ئەم قەزان بەتایبەت هاوڵاتیان و شارەوانیمان و ستافی کۆمپانیای گەردین

سازدانی - کامەران  کەریم