ئەمجارە لە سنوری سەرگەڕان؛ داعش جارێكی تر دیکە هێرش دەکاتەوە

(0) / / کردستان / داعش زایەڵە لهێبان سەرگەڕان


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

تیرۆریستانی داعش جارێكی تری هێرشیانكردەوە و ئەمجارە گوندی لهێبان لە سەرگەڕان بۆتە ئامانجیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تیرۆریستانی داعش كەمێك لەمەوبەر هێرشیان كردە گوندی لهێبانی سنوری ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركوك.
بە گوێرەی هەواڵەکان؛ لە نێوان هاوڵاتیانی گوندەكە کە زۆربەیان کوردن و چەكدارانی داعش ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و نزیک بە کاژێرێکی خایاندووە.
هێشتاکە زەرەر و زیانەكانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە ڕانەگەێندراوە.
گوندی لهێبان بە دووری پێنج كیلۆمەتر دەكەوێتە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری قەزای دوبزی پارێزگای كەركووك و نزیكەی 100 خێزان لەو گوندە دەژین و زۆرینەیان كوردن.