سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە جەبار یاوەر هەرێمی کوردستان داعش


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری وەرزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەبار یاوەر ئەمینداری وەرزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری چوار میحوەری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق چالاک دەکرێن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە شاندی هەرێم و بەغدا بڕیار لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە درا.
شیاوی باسە، شەوی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبان لەناوچەی سەرگەڕان سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیان و چەکدارانی داعش ڕوویدا.
هاوکات ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە، بۆ ڕێککەوتن لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە چەند میحوەرێکی دیکە.