لهێبان بەتەواویی چۆڵکرا و داعش چووە نێو گوندەکە

(0) / / عراق / زایەڵە لێهبان داعش


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک، بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە بەتەواویی چۆڵکرا و ئێستا داعش لەنێو گوندەکەیە و بەشێکی ماڵەکانی سووتاندووە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گوندی لێهبان کە شەوی ڕابردوو کەوتە بەر هێرشی داعش بە تەواوەتی چۆڵکرا.

لێهبان کە تەنیا 15 ماڵی تێدا مابوو دەکەوێتە بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە و لەدامێنی چیای قەرەچووخە بەدیوی سنووری سەرگەڕاندا..

بە گوتەی دانیشتوانی گوندەکە، ئێستا داعش لەنێو لێهبانە و ئاگر لە گوندەکە بەردراوە .