داعش ئەمجارە لە کەرکوک هێرشی کرد؛ دوو پێشمەرگە شەهیدبوون

(0) / زایەڵە پێشمەرگە کەرکوک داعش


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەکدارانى داعش لە بەرزاییەکى قەرەسالمى سنورى شێخ بزێنى کەرکوک هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەهۆی هێرشی ئەمشەوی داعش، دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون.  
نەجات حاجی تەوفیق لە راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتى لە كەركوك بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، هێرشەکەى داعش بۆ سەر رەبیەیەكی  فەوجی ٣ی لیوای ١٢٦ی پێشمەرگە بووە.  
وتیشی "لەئەنجامی روبەڕوبوونەوەدا ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و پێشمەرگەیەك شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون".