به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه؛ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەرێ کەوت

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمه‌رگە به‌غدا فەریق جەبار یاوەر داعش


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان، به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت و دوو كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/12/2021،‌، بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، بە سەرۆکایەتیی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگریی عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەڕێوە بچێت.
لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگریی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵبینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتیی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتیی بەرگریی بەغدا بەڕێوە بچێت.
کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگری بەردەوامە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لە گفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەییکردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.