چەند كاتیۆشا له پردێ ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كران
/
کردستان
/
زایەڵە
پردێ
کاتیوشا
داعش
پێشمەرگە
له پردێ چەند كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چەند كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى سه‌نگه‌رێكى پێشمه‌رگه له پردێ كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە گوندی بیراڵکەی ناحیەی پردێ چەند كاتیۆشا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی پێشمەرگە كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەن و گروپێک هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەویان لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە ئەنجامدەردانی بڵاونەکردووەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: