پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی زرار محەمەد

(0) / / فرهنگی / نێچیرڤان بارزانی زایەڵە زرار محەمەد


Dec 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی زرار محەمەد رەواندزی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی زرار محەمەد دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو 'زرار محەمەد رواندزی'ـم پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخانکرد".
زرار محەمەد مستەفا، هونەرمەند و دامەزرێنەری تیپی میوزیکی پاشای گەورە، سێشەممە 07-12-2021 لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هەروەها هاتووە؛ "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە هەموو لایەک ببەخشێت".