پرۆفسیۆرێ بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ هۆکارەکانی نەبونی زمانێکی ستاندار لە کوردستان

(0) / / گفتگو / زایەڵە مەهدی فاتیح عومەر زمانی ستاندار


Dec 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

پرۆفسیۆرێکی یاریدەدەر پێی وایە هۆکارگەلێک هەن وایکردووە تاوەکو ئێستا زمانێکی ستاندار لە کوردستان نیە .
دوکتۆر مەهدی فاتیح عومەر پرۆفسیۆری یاریدەدەر لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەرەکیترین کێشە، نەبونی سیاسەتێکی زمانی و پلانێکی وردی زمانیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەوەی  هەنگاو بنرێت بۆ دروست کردنی  زمانێکی  یەکگرتوو.
ڕاشیگەیاند: بونی هەستی ناوچەگەرێتی کە یەکێکە  لە لەمپەرە گەورەکان  کە بەداخەوە پارتە ڕامیاریەکان زۆر زەقیان کردۆتەوە، هەتا دوای ڕاپەڕینیش کرمانجی  ناوەڕاست  "شێوەی سلێمانی" وەک ئەمری واقیع بوو، بووە شێوە زمانێکی یەکگرتوو کە توانیبێتی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕووماڵ بکات و بەکار بهێنێرێت،  بەڵام تا ئێستا  بەداخەوە بۆ نمونە  لە دهۆک و زاخۆ شێوە زاری  کرمانجی ژور و  شێوەی بادینی بەکار دەهێنرێت .
ناوبراو وتیشی؛ نەبونی بوێری لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانەوە  کە بڕیار بدەن  لە هەڵبژاردنی زارێکی زمانی کوردی بۆ ئەوەی ببێتە زمانێکی کە دوور لە هەستی  ناوچەگەرێتی و خۆشەویستی  بۆ شێوە  زارێک کەئەو فاکتەرانە  لەشێوە  کرمانجی  ناوەڕاست لە شێوەی سلێمانی  دا هەیە کە ببێتە زمانێکی  ستاندار بۆ کورد لە هەرێمی کوردستان .
سازدانی - کامەران کەریم