زەریف: ئەمریکا بگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران دەسبەجێ وەڵامی ئیجابی دەبێت

(0) / / جهان / زایەڵە زەریف ئەتۆمی ئێران


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای بە یاسایی وەسف کردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی، جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە دەبێ لە ئێستادا ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی لە ڕێککەوتن ی ئەتۆمی و ئەگەر  ئەوە کرا، ئێران دەسبەجێ وەڵامی دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وێڕای هێنانە ئارای ئەم باسە، جەختی کردە سەر پێویستیی پابەندیی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ نیازپاکی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نیشان بدات، لەبەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە بوو کە لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرەوە.
زەریف وتیشی: لە قۆناغی ئێستادا ئەوەی کە گرینگە بابەتی کاتە. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکان و حکومەتی نوێ لە واشنتۆن دەیەوێت پەیڕەوی سیاسەتی پێشوو و سیاسەتی شکست خواردووی ترەمپ بکات یا خود نا.
کۆتایی/.