کۆگای خۆراکی "صمد" لە هەڵەبجە داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆگا هەڵەبجە سەمەد مەرجی تەندروستی


Dec 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆگای خۆراکی "صمد" لە هەڵەبجە بۆ هۆی لەبەرچاونەگرتنی مەرجە تەندروستیەکان، داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنە هاوبەشەکانی  قایمقامیەتی  هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٢/٢٢ لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت سەردانی چەندین شوێنی کرد بەمەبەستی پشکنین بۆ مەرجە تەندروستیەکان و دڵنیابوونەوە لەو خۆراکانەی دەرخواردی هاوڵاتیان دەدرێت. کۆگای "صمد" بەهۆی ئەوەی چەندین جار سزای ئاگادارکردنەوە و غەرامەی ئاڕاستەکرابوو، هەروەها بوونی خۆراکی بەسەرجوو و نایاسایی لە کۆگاکەیدا و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی ومەرجەکانی کارکردن بڕیاری داخستنی درا.
کامەران کەریم