عەلی حەمە ساڵح بۆ زایەڵە: ھەزاران تەن مەشروب بەبێ گومرگ لە ئیبراھیم خەلیل داخڵکراوە

(0) / / کردستان / عەلی حەمە ساڵح زایەڵە مەشروب ئیبراھیم خەلیل


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

علی  حەمە ساڵح ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  مەشروب لە دونیادا ھەم زۆرترین باجی لەسەرە و  ھەم زۆرترین بڕی گومرگ لە ھەرێمی کوردستان گومرگی مەشروب ٣٠٪‏ بەھاکەیەتی، مەشروبی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لە ماوەکانی ڕابردودا بۆ چەند کۆمپانیایەک بڕێکی ئێجگار زۆر مەشروب داخڵکراوە بەبێ گومرگ لێخۆشبونی گومرگی  بۆ کراوە .
وتیشی، بەبێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستمن کەوتوە لە ماوەی ١٠مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٨٣٩تەن) کحولی خاو و شوشە و بیرە و ویسکی داخڵکراوە بۆ پێنج کۆمپانیا بە دڵنیایی پێشتریش ھەبوەو زیاتر بوە ئەوەی دەست من کەوتوەو ڕەنگە لە واقعدا زیاتر بێت لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوەدا، کەسێک وتی ئاسایە ئەوەپیشەسازیە بۆ گومرگ بدات، وتم چۆن
ئاماژەی بەوەش دا؛ زۆرێکی کحولی خاوە بە تانکەر دێت و شوشەکەش لە دەرەوە دێت و لێرە دەکرێت بتڵ. جگە لە بەدواداچونی پەرلەمانی بەشێوەی پرسیار، دۆسیەکەشم ناردوە بۆ داواکاری گشتی.
سازدانی - کامەران کەریم