دوو چه‌كداری داعش له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لە كه‌ركووك كوژران

(0) / / عراق / زایەڵە داعش کەرکوک


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، دوو چه‌كداری رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك كوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: "له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا، هێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵ توانی دوو چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بكوژێت".
وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "هێزه‌كانی پۆلیس بۆسه‌یان بۆ چه‌كداران دانابوو و توانییان دوو چه‌كداری داعش بكوژن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن، كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجامداوه‌."