مالیکى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى چاوەڕوانکراو بوو
(0) /
سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە چاوەڕوانکراو زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوری مالیکى لە تویتێکدا لە کاردانەوە بە بڕیاری دادگای فیدراڵ لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان، نووسی: بڕیارى رەتکردنەوەى داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکان چاوەڕوانکراو بوو، لەبەرئەوەى نەدەکرا هەڵبوەشێنرێتەوە و دوبارە بکرێتەوە، هەرچەندە "گرفتى روون هەبوو پاڵپشت بە بەڵگە".
ڕاشیگەیاندووە: "بەڵام هیوامان هەیە دادگا دادپەروەر بێت بەرانبەر لیستە زیانمەندەکان، لەپرسی تایبەت بە کێشەى کۆتاى ژنان".
تێبينيێك بنێرە: