هادى عامرى پابەندبوون بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى ڕاگەیاند

(0) / / عراق / زایەڵە عامری هەڵبژاردن دادگای فیدراڵ


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە "هەڵبژاردن ساختەکاریی تێدا کراوە" پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى پەسەندکردنی ئەنجامى هەڵبژاردنی، راگەیاند

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هادى عامرى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە سۆنگەى پابەندبون بە دەستور و یاسا و ترس لە ناسەقامگیریی ئەمنى و سیاسی، بڕوابوون بە پڕۆسەى سیاسی و دیموکراتى لەڕێگەى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵات لەرێگەى سندوقى دەنگدانەوە، پابەند دەبن بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى

ڕاشیگەیاند: بڕوامان وایە کە هەڵبژاردن ساختەکاریی تێدا کراوە، ئەو تانانەى پێشکەشمان کردن لۆژیکی بوو، پێشکەشى هەر دادگایەکى تر بکرێت لەهەر وڵاتێک بەس بوو بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکەى، بەڵام پابەندبن بەبڕیارى دادگاوە کە روبەڕووى فشارى گەورەى دەرەکى و ناوخۆیی بووەتەوە".