وتەبێژی یەکێتی: پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵوێستى حیزبەکەى سەبارەت بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق بڵاوکردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە بڕیارى پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى عێراق هەڵوێستى حیزبەکەى بڵاوکردەوە و دەربڕى و ڕایگەیاند، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، دەشڵێت: کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتەبێژى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەشى خستۆتەڕوو،بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو.
دەشڵێت: وێڕای ھەر تێبینییەک لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین.
ئاماژەشى بەوەکردوە، وەکو ھێزەکانی کوردستانیش ئەرکی سەرشانمانە بەیەک ھەڵوێستی کوردستانییەوە  ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەکان و داکۆکی کردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لەبەغدا.
 دەقی ڕاگەیەنراوەکە :
بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو.
وێڕای ھەر تێبینییەک لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین.
کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش  رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن . بۆ ئەم مەبەستەش بەگیانی پەرۆشی  و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بکەن لە پێناو پارێزگاری لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کە تەحەددیاتی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموکراتییەکەی.
وەکو ھێزەکانی کوردستانیش ئەرکی سەرشانمانە بەیەک ھەڵوێستی کوردستانییەوە  ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەکان و داکۆکی کردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لەبەغدا.
قۆناغی نوێ کۆشی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانییش ھەنگاوەکانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەرکە پیرۆزەوە.