ڕاگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانی ئەو هێزە
/
کردستان
/
زایەڵە
پێشمەرگە
پردێ
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سنووری پردێ ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە هەینی، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە رۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لە سنووری میحوەری پێنج، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەوەشی راگەیاندووە كە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.
تێبينيێك بنێرە: