دادگای نێونەتەوەییی داد سکاڵای ئێران دژی گەمارۆکانی ئەمریکا تاوتوێ دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆم گەمارۆ


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای نێونەتەوەییی داد وێڕای ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە سەڵاحیەتی تاوتوێی سکاڵای ئێران دژی ئەمریکا لە پرسی گەماۆکانی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای نێونەتەوەییی داد لە لاھەی وڵاتی ھۆڵەندا وێڕای ڕەتکردنەوەی دژایەتی ئەمریکا، بڕیاری خۆی سەبارەت بەوەی کە ئایا سەڵاحیەتی هەیە سکاڵای ئێران دژی ئەمریکا هاوپێوەند بە گەمارۆکان تاوتوێ بکات، ڕاگەیاند.
دادگای نێونەتەوەییی داد جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو ماف و دەسەڵاتەی هەیە کە کار لە سەر کەیستی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا هاوپێوەند بە گەمارۆکان بکات.
دوو ساڵ پێش ئێستاش دادگای نێونەتەوەییی داد چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەمارۆ دژی گەلی ئێرانی بە نایاسایی ڕاگەیاندبوو.
کۆتایی/.