ئێران: لە ڤییەنا بەدوای ڕێککەوتنێکی سەقامگیر و هەمیشەیین / گفتوگۆ لەگەڵ ڕیاز لە بەرنامە دایە

(0) / / ایران / زایلە زایەڵە ڤیەننا ئەتۆمی ڕیاز


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە دانوستانەکانی ڤییەنا، وڵاتەکەی بە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەقامگیر و هەمیشەییە و هاوکات باسی لەوەش کرد کە بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ ڕیاز لە بەرنامەی کاری تاران دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی باسی لە پێشکەوتن لە دانوستانەکی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام کرد.

جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە کەمتر و زیاتر لە بەرجام ئامادەی دانوستان لە سەر هیچ بابەتێکی دیکە لە ڤییەنا نین.

ڕاشیگەیاند، ئێران دەستەبەریی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەوێت و لەو خواستەی پاشەکشێ ناکات.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی تاران لەگەڵ ڕیاز، خەتیب زادە، ئاشکرای کرد؛ خولی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ عەرەبستان بە میوانداریی عێراق لە بەرنامەی کار دایە.