هەڵگرانی ڤیزەی گەشتیاری دەتوانن لەباشماخەوە سەردانی ئێران بکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە باشماخ ئێران


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەڵگرانی ڤیزەی گەشتیاری دەتوانن لەباشماخەوە سەردانی ئێران بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەرزی نێودەوڵەتی  باشماخ ڕایگەیاند،  هاوڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە لەئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/١٢) هەڵگرانی ڤیزای جۆری گەشتیاری دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن ( بە جێ بەجێ کردنی پڕۆتۆکۆڵ و ڕێنمایی یە تەندروستی یەکان) جێ ی وەبیرهێنانەوەیە پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٢/٢٥) بەبڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەی گەشت کردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ڤیزای گەشتیاری ڕاگەیەندرا .
باس لەوەشکراوە، ئەمڕۆ لە لایەن کونسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەمان پێ ڕاگەیەندرا و هەروەک ئاماژەیاندا لەمڕۆوە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری لە کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و بەدەستی بهێنن.
ڕونیشکراوەتەوە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ  هیوای  سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەخوازین و بە سوپاسەوە ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگەی باشماخ و تیمی تەندروستی بیست و چوار کاتژمێر لەئەرکدا دەبن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی گەشت و سەفەرکردنتان و تەنها داواکارین پێش گەشتەکانتان دڵنیابن لە ڕێکارە یاسایی و بڕیار و ڕێنمایی یە تەندروستی یەکان بۆ ئەوەی لە سەر مەرزەکان توشی گرفتی گەڕانەوە نەبن.
کامەران کەریم