چەند لیوایەکی تری وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستمی "چەکی بانکی" موچە وەردەگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە پێشمەرگە


Jan 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند لیوایەکی تری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستمی (چەکی بانکی) موچە وەردەگرن.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە 13-1-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ عەمید توانا صدیق، بەڕێوەبەری ژمێریاری سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی مقەدەم یۆلیانۆ ئامادیۆ، نەقیب ماڵدۆنادۆ لە بەشی هاوکارییە سەربازیەکانی هاوپەیمان DMA، سەردانی یەکێک لەبانکەکانی ناوشاری هەولێریان کرد، بەمەبەستی گۆرینی شێوازی وەرگرتنی موچەی پێشمەرگەیە لە سیستمی کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر ئەمرۆ بریاردرا لە مانگەکانی داهاتووەوە چەند لیوایەکی تر بە سیسمی چەکی بانکی موچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم هەوڵەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی و بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگەیە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە."