سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کرا

(0) / / عراق / zayeLe باشیک موسڵ زێلکان


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

جارێکی دیکە لە سنووری پارێزگای نەینەوا هێرشی مووشەکی کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان، درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە، لە رێگەی سێ مووشەکەوە هێرش کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا لەسنووری پارێزگای نەینەوا.
لەبەرامبەردا تۆپخانەی سوپای تورکیا، ئەو ناوچەیەی تۆپباران کرد، کە مووشەکەکانی لێوە ئاڕاستەکرابوون.
هاوکات دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە "سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کراون، سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە".
دژە تیرۆری کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".
ئەمەش دووەم هێرشی هاوشێوەیە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو