ئەگەری سەفەری بێنیامین نێتانیاهوو بۆ هەرێمی کوردستان

(0) / زایەڵە نێتانیاهوو هەرێمی کوردستان ئێسرائیل


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەگەری سەفەری نێتانیاهوو بۆ هەرێمی کوردستان و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کوردەکانی عراق لە ئارادایە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیاکانی ئێسرائیل بە ئاماژە بە سەفەری بێنیامین نێتانیاهوو بۆ وڵاتێکی عەرەبی، ڕایانگەیاند ئەگەری سەفەری ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کوردەکان لە ئارادایە.
پێگەی هەواڵی میدێل ئیست نیوز، بڵاوی کردەوە میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لە ئەگەری سەفەری بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.
پێگە ئەلکترۆنیەکانی «روسیا الیوم» و «عربی 21» بە گێڕانەوە لە « ئیسرائیل 0404» بڵاویان کردۆتەوە، نێتانیاهوو لە دوایین کۆبوونەوەی پارتی لیکوود کە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچووە، هێمای بەوە کردووە کە بەمزووانە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت.
نێتانیاهوو  لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێسرائیل و هەرێمی کوردستان، وتی: ناتوانم ڕوونکردنەوەی زۆر لە سەر ئەمە بدەم. لەم دواییانەدا سەفەرێکم بۆ هەندێ وڵاتی عەرەبی هەبوو، بەو چەشنەی کە پێشتر نەمتوانی ڕوونکردنەوە لە سەر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بدەم، کەوایە ناتوانم ئاماژە بەم بابەتەش بدەم.
میدیاکانی ئیسرائیلی، ئاماژەی نێتانیاهوو بە سەفەر بۆ وڵاتێکی عەرەبیان ئاماژە بە سەفەری عەرەبستانی سەعوودی لێک دایەوە.
باراک ڕاوید ڕۆژنامەوانی  ئیسرائیلی لە سەر ئەو باوەڕیە کە وتەکانی نێتانیاهوو ئاماژەیە بە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان.
شیاوی باسە، ئیسرائیل و کوردەکان لە شەستەکانی سەدەی بیستەوە پێوەندیی نهێنیان بووە.
پێشتریش نێتانیاهوو پشتگیریی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کردبوو و خوازیاری  ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بوو.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بۆنە جۆربەجۆرەکاندا و لەوانە؛ وتارێکی لە ساڵی 2006دا، پشتگیریی پێوەندیی لە گەڵ ئیسرائیلی کردبوو و جەختی لە سەر ئەوە کردبووەوە کە پێوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل ، تاوان نییە.
کۆتایی/.