پێشنیازی نوێی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ شاندی هەرێم
(0) /
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشنیازێكی جیاواز له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هەرێمی کوردستان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له لیژنه‌ی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دوشه‌ممه دوا واده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت، "هه‌فته‌ی داهاتو بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشنیازی راده‌ستكردنی داهاتی ته‌واوی نه‌وتی خستوه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و پێشنیاره‌ش، كۆنتڕۆڵی كۆمپانیاكان و ده‌رهێنانی نه‌وت لای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام گواستنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وته‌كه لای به‌غدا ده‌بێت.
پێگەی هەواڵی خەندان لەمبارەیەوە بڵاوی کردەوە: رۆژی دوشه‌ممه دوایین واده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بداته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر رازی بێت، ئه‌وا ته‌واوی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاریه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند: "له لیژنه‌ی دارایی ئه‌و باسه كراوه، به‌ڵام ئاگادارنین تاچه‌ند ئه‌و پێشنیازه به نوسراوی فه‌رمی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نێردراوه یاخود نا."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق میوانداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی دارایی كرا: "یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ی خستیه‌ڕو، ئه‌وه‌بو نه‌وتی هه‌رێم راده‌ست بكرێت، به‌ڵام كۆنترۆڵی كۆمپانیاكان له‌لای هه‌رێم بمێنێته‌وه."
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی هه‌رێمی كوردستان، به پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر رونیشیکردەوە، هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌غدا و هیچ پێشنیارێكی دیكه‌ی قبوڵ نه‌كردوه، رۆژی دوشه‌ممه 8ی ئه‌م مانگه، دوا واده‌یه بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بداته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی: "تاوه‌كو ئێستا پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌واونه‌كراوه، به‌شی گواستنه‌وه و پشكی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند نه‌كراوه و له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان."
له‌باره‌ی واده‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه‌ش، جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرای كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ناكرێت له‌وه زیاتر په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی دوابكه‌وێت.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: