دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / سلێمانی زایەڵە پۆلیس تاوان


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاكی جیاداو لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە لە كاتی دزیكردندا دەستگیركراوە و بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە، تۆمەتبارەكەی تر دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە چالاكییەكدا و لە لایەن مەفرەزەكانی  نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە ، لەئێستادا تۆمەتبار ( ك ، أ ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
پۆلیسی سلێمانی  ڕونیشیکردۆتەوە،  لەچالاكییەكی ترى نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و  پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە  .
تۆمەتبار ( ش ، غ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز داوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم