بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران هێزەکانی پشتیوانی/ ٢ گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ ٢ گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، رایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە 216ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە بەرواری ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
شایانی باسە هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ ١، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
کامەران کەریم