مووچەی پێشمەرگە و ‏پلەدارانی یەکەی 70 هاوشێوەی یەکەی 80ی لێدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە مووچە


Jan 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و ‏پلەدارانی یەکەی 70 بەستراوە و هاوشێوەی یەکەی 80ی لێدەکرێت.‏

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە نووسراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی ‏پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە ‏بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ ڕێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و ‏مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنووسراوی ژمارە 756 لە ڕۆژی 16ی ‏کانوونی دووەم، بە واژووی (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا ‏نێردراوە، تیایدا ئاماژە كراوە، پاش ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ‏بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری، بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازیی مووچەی ‏سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70)، هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی 1ی ‏ساڵی 2022وەوە.‏

بڕیاری هاوتاكردنەكە دوای ئەوە دێت، چەند ساڵێكە مووچەی یەكەی 70 لەگەڵ یەكەی ‏‏80 جیاوازن، ئەوەش ناڕەزایەتیی لێكەوتبووەوە.‏