دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگای تێھەڵًچوونەوەی سلێمانی رەت کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای سلێمانی میدیا


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگای تێھەڵًچوونەوەی سلێمانی رەتدەکاتەوە و سکاڵا لەدژی ئەو شوێنانەش تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناراستەیان بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی بینای دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی، بەڵام ئەو ھەواڵە بێبنەما و ناڕاستە، ئەو جۆرە ھەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەکاری دەزانن کە مەبەستیان تێکدانی میزاجی ھاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە.
ھاوکات سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سکاڵا لەدژی ھەر سایت و پەیج و ئاکاونت و دەزگایەکی راگەیاندن تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و رێوشوێنی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و ھەستیان نەکرێت.