ئەو منداڵەی فیشەکی لەدەست دەرچوو گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە منداڵ فیشەک چەک کەلار


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەو منداڵەی گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار فیشەکی لەدەست دەرچوو گیانی لەدەستدا.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری  وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار منداڵێکی هەشت ساڵان بەناوی (ئایە حەسیب سڵاح) بەدەمانچەکەی باوکی یاری کرد و فیشەکی لەدەست دەرچوو و خۆی بریندارکرد دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .

کامەران کەریم