پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: سەرەتاکانی بچوک کردنەوەی هەرێم دەستی پێکرد

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەبوبەکر هەڵەدنی هەرێم دادگای فیدراڵی


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەتاکانی بچوک کردنەوەی هەرێم دەستی پێکرد

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەرەتاکانی قۆناغی لەقاڵب دان وبچوکردنەوەی قەوارەی هەرێم دەرکەوتن.

وتیشی: پشکی سەرەکی ئەم بەرئەنجامەش بەردەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەوێت بەهۆی نادادی و ستەم و بێباکی ولوتبەرزیانەوە.هاواری  دەیان ساڵەی میلەت بەگشتی و  دڵسۆزان و خەمخۆران بەتایبەتی گوێ یەک نەبوو بیبیستێ  و  ویستێکی ڕاستەقینە لەلایەن حوکمرانانەوە نەبوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەوتی حوکمڕانی شکستخواردووی هەرێم.

کامەران کەریم