ئێران: بەتووندی وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئیسرائیل دەدەینەوە

(0) / / جهان / ئێران ئیسرائیل هەڕەشە


Feb 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ لێدوانە شەڕانگێزەکانی ڕژێمی زایۆنی هۆشداری دا و وتی بەتووندی وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشە یان جووڵەیەکی هەڵەی ڕژێمی ئیسرائیل دەدەینەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتیشی: لەم دواییەدا، ڕژێمی ئیسرائیل نەک تەنیا لێدوانە شەڕانگێزەکانی خۆی زیاتر کردووە بەڵکوو هەوڵەکانی خۆی چڕ کردووەتەوە بۆ پلانداڕێژی هەڕەشە دوژمنکارییەکانی خۆی.

هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: دواجار بۆ نموونە، لێدوانەکانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل لە ۲۶ی کانوونی دووهەمی ۲۰۲۱ە کە تێیدا جگە لە لێدوانی چەواشەکارانە سەبارەت بە بەرنامە ئاشتیخوازانە ناوەکییەکەی ئێران، وتی " هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل جگە لە ئەو بەرنامەکانی کە ئێستا لەبەر دەستن، دەیانەوێت چەندین بەرنامەی دیکە بۆ جێبەجێ کردن، ئامادە بکەن تاکوو "بۆ ساڵی داهاتوو پەرەی پێبدەن" لەبەر ئەوەی کە ئەم بەرنامانە " دەبێت لەسەر مێز بێت"

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەم هەڕەشەیانە بە ئاشکرا پێشێلکردنی مادەی ۲ی ڕاگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردووی ڕەشی ئەم ڕژێمە لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای جیهانی هەڵوێستی خۆی هەبێت.

تەخت ڕەوانچی هۆشداری دا لە هەر جۆرە سەرکێشییەکی سەربازی ڕژێمی ئیسرائیل و وتیشی: ئێمە بە مافێکی ڕەوا و سروشتی خۆمان دەزانین لە بەرگری کردن و وەڵامدانەوەی هەرجۆرە هەڕەشە یان جووڵەیەکی هەڵەی ڕژێمی ئیسرائیل.