سەدر: زۆرینەی گەل حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر زۆرینە عێراق گەندەڵکاران


Feb 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە " زۆرینەی گەل حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت " جەخت دەکات: "بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان و وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵكاران."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتەری خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتوو: جارێکی تر هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی (نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی) دەکرێت، منیش پێتان دەڵێم، بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان، وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نیشتمانی نافرۆشین بەو کەسانەی لە پشتی سنورەوەن.
دەشڵێت: زۆرینەی گەل حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە دەستوەستاو نابین و ڕێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵکاران یاریمان پێ بکات.