ئومێد خۆشناو؛ پارێزگاری نوێی هەولێر

(0) / / جهان / زایەڵە ئومێد خۆشناو هەولێر


Feb 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای نزیکەی سێ مانگ لە کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، ئومێد خۆشناو وەک 42ـەمین پارێزگار سوێندی یاسای خوارد و بووە پارێزگاری داهاتووی هەولێر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ دووشەممە 08-02-2021 لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ بە ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری نوێی هەولێر درا و توانی 18 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەدەستبهێنێت.
بە گوێرەی هەواڵی ڕووداو، ئومێد خۆشناو پێش دەستبەکاربوونی گوتی، هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات ئاساییە و پرۆسەکە دیموکراسییە. گرنگ ئەوەیە کە ئەو سێ بەربژێرەی پارێزگار خزمەتی هەولێر بکەن و منیش وەکو خۆم "کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەم."
لە درێژەدا هاتووە: ئومێد خۆشناو بڕیاری داوە دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار سەردانی ئارامگەی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر بکات.
 دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناویش وەک پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوە دێت کە رۆژی 18-11-2020 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی پارێزگار و کەسوکارەکەی دەربڕی. دوای کۆچی دوایی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت کارەکانی پارێزگاری کۆچکردووی رایی دەکرد. ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو بووە پارێزگاری نوێی هەولێر.
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێکدێت؛ فراکسیۆنی پارتی: 12 ئەندام، فراکسیۆنی یەکێتی: 6 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی گۆڕان: 4 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی کۆمەڵ: 2 ئەندام. فراکسیۆنی یەکگرتوو: یەک ئەندام و پێکهاتەکان (تورکمان و کریستیان): 5 ئەندام.
کۆتایی/.