هاوپەیمانی هیوا : پێویستە رەشبگیری ئازادیخوازان لە هەرێمی کوردستان كۆتایی بێت

(0) / / جهان / زایەڵە هیوای كوردستانی عێراق هەولێر


Feb 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە رەشبگیری و زیندانیكردنی ئازادیخوازان و كەسوكاریان كۆتایی بێت لەهەرێمی كوردستان و دەڵێت: ئەو كارەی هێزە ئەمنیەكانی هەولێر بەرامبەر كەسوكاری زیندانیكراوان كردیان ئەوپەری ئیهانەكردن بوو بە یاسا و بنەماكانی مافی مرۆڤ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی نارەزایی بە نەتەوە یەكگرتوەكان كەسوكاری بەناحەق دەستگیركراوانی چالاكوانان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایانی بادینان و هەولێر، لەبەردەدم بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان لەهەولێر گردبونەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی رێز لە مافە دەستوری و یاساییەكانیان بۆ دەربرینی ناڕەزایی نەگیرا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە بەبەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستگیركران، كە ئەمەش ئەوپەری ئیهانەكردن بو بە یاسا و بنەماكانی مافی مرۆڤ. هاوپەیمانی هیوای كوردستانی داواشی كرد: ئەو رەشبگیری و راوەدونانە دژی ئازادیخوازان و چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لە كوردستان رابگیرێت و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لە بری پەنابردن بۆ بەكارهێنانی هێز و تۆقاندن و زیندانیكردن، رێز لە سەروەریی یاسا بگرێت و سەرجەم دەستگیركراوان ئازاد بكات.
کۆتایی/.