ئێران: ماوەی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕوو لە کۆتاییە

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران سیاسی ئەتۆمی عەباس عێراقچی


Feb 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا ماوەیێکی کەمی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەبەردەم ماوە و ئەو ماوەیە ڕوو لە کۆتاییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەباس عێراقچی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی.جی.تی.ئێن، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە وتەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە گوتبووی واشنتۆن تا ئەو کاتەی کە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕانەگرێت، گەمارۆکان هەڵناگرێت، گوتی: ئەو وتەیە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕاست کرایەوە و ئەویش ئەوە بوو کە مەبەست لەو وتەیە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو.
زیاتر گوتی: هاوپێوەند بە پرسی سەرەکی کە قۆناغەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمییە لە لایەن هەموو لایەنەکان لە ڕێککەوتنەکە، ئەوە هەموو شتێک ڕوونە و ئەویش ئەوەیە کە ئەمریکا بڕیاری چوونە دەرەوەی لە ڕێککەوتنی دا ئەوان بوون مێزی دانوستانیان بەجێهێشت و گەمارۆکانیان هەڵگرت و تەنانەت گەمارۆی نوێیان خستە سەر ئێران.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر سیاسەتی ئەوان گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەندامێتی دووبارەیە لەم ڕێککەوتنە، دەبێ گەمارۆکان هەڵبگرن و بە تەواوەتی پابەندی بن. هەموو ئەو هەنگاوانەی ئێران لە کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتن، بە گوێری هەمان ڕێککەوتنە و کاردانەوە بووە بە بڕیارەکانی ئەمریکا بە شێوەی یاسایی.
بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی دەروەی ئێران جەختی کردە سەر ئەوەی کە ئێران هیچ پەلەیەکی لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە و ئەوا وادە بۆ ئەو وڵاتەیە کە ڕوو لە کۆتاییە.
کۆتایی/.