بڕیارلەسەر دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان دەدرێت

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە ڕەمەزان مانگ هەرێم کوردستان ڕۆژو


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بڕیارلەسەر دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی بینینی مانگ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیارلەسەر دیاریکردنی 'یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداریەک لەلێژنەی باڵای بینینی مانگ 

بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی ١⁄ ٤⁄ ٢٠٢٢ لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لێژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیارلەسەر دیاریکردنی 'یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی 

لێژنەی باڵای بینینی مانگ