ڕێکاری یەکێتى و چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی

(0) / / عراق / زایەڵە یەکێتی بافڵ تاڵەبانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێتى و چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیان کردەوە لەسەر زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى، لەکۆبوونەوەى نێوان یەکێتى وچوارچێوە هەماهەنگى جەختکراوەتەوەکە دەبێت دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەک دابڕێژرێت کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکات و زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بهێنێتە ئاراوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا

دەقى راگەیەنراوەکە

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغدا

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرا کە وەک دەرچەیەک بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق پێشکەشکرا

لە درێژەی کۆبوونەکەدا هەردوولا جەختییان لەوە کردەوە کە دەبێت دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەک دابڕێژرێت کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکات و زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بهێنێتە ئاراوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا. هاوکات بێت لەگەڵ داواکارییە رەواکانی خەڵک و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات و لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بێت